Exodus 1:1-7

چەوساندنەوەی نەوەی ئیسرائیل

1ئەمانە ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلن کە لەگەڵ یاقوب چوونە میسر، هەریەک لەگەڵ خێزانەکەی:

2ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی و یەهودا،
3یەساخار، زەبولون و بنیامین،
4دان و نەفتالی،
گاد و ئاشێر.

5هەموو وەچەکانی یاقوب حەفتا
لە هەندێک دەستنووسی کۆندا بە ژمارەی حەفتا و پێنج هاتووە. بڕوانە پەیدابوون 46‏:27 و کردار 7‏:14.‏‏
کەس بوون، بێجگە لە یوسف کە لە میسر بوو.

6یوسف و هەموو براکانی و هەموو ئەو نەوەیە مردن، 7بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەردار بوون، زۆر زیاد بوون و زۆر و توانادارتر بوون، خاکەکە پڕ بوو لەوان.

Copyright information for CkbKSS